ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەژی ئەمین بڵاودەكاتەوە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕوونكردنەوە لەسەر ئەژی ئەمین بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە پۆستەكەی بەخشراوە.

ئاژانسەكە لە ڕوونكردنەوەكەدا دەڵێت، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە كە بەڕێز (سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (69) لە ڕێككەوتی 2022/3/27 لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندییەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری نەماوە.

دەشڵێت، ئەو كار و چالاكییانەی ناوبراو بڵاویاندەكاتەوە پەیوەندی بە ئاژانسەكەیانەوە نییە.

ڕوونكردنەوەكە دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ ئەژی ئەمین سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری لە پەیجی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە “حاکم والی” بەبێ ئەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی ناوبراوی باسکردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێن بە هیچ لایەنێکی حکومی و ناحکومی

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە، نادرێنە هیچ لایەنێکی حکومی و…
Total
0
Share