ئەڵمانیا تۆڕێكی تایبەت بە قۆرغكردنی منداڵان بۆ كاری سێكسی هەڵدەوەشێنێتەوە

كارمەندانی پۆلیسی ئەڵمانیا

پۆلیسی دادوەریی ئەڵمانیا هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی تایبەت بە قۆرغكردنی منداڵان بۆ كاری سێكسی لە ئینتەرنێتی تاریك (دارك وێب) ڕادەگەیەنێت و “بە گەورەترین لە جیهاندا” ناویدەبات كە زیاتر لە 400 هەزار كارمەندی هەیە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێگەی (بویز تاون)ی هەڵوەشاندووەتەوە كە لە ناوەڕاستی نیسانی 2019ەوە لەكاردایە.

هێزەكانی پۆلیس سێ كەسی ئەڵمانییان دەستبەسەركرد لە كۆتایی لێكۆڵینەوەیەكدا كە چەند مانگێكی خایاندووە و تیایدا یەكەیەكی تایبەتی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئەوروپا (یۆرۆپول) و بە هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی هەریەك لە وڵاتانی (هۆڵەندا، سوید، ئوسترالیا، ئەمریكا و كەنەدا) ئەنجامیانداوە.

هەروەك یاداشتی دەستبەسەركردن دەرهەق بە ئەڵمانیی چوارەم دەركراوە كە لە پاراگوای نیشتەجێیە و بەپێی ناوەرۆكەكەی پێویستە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بكرێت.

بەڵام پۆلیس ناوی دەستبەسەركراوان و داواكراوەكەی ئاشكرانەكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا كە پێگە ئەلیكترۆنییەكە “باگراوندێكی نێودەوڵەتی هەیە و بەكارهێنراوە بۆ ئاڵوگۆڕی ناوەرۆكی سێكسی دەربارەی كەسانی منداڵ لەنێو تاكەكانیدا”، واتە بەشێوەیەكی سەرەكی تایبەت بووە بە وێنە و گرتەی ڤیدیۆی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچانی منداڵ و تازە پێگەیشتووە.

لەنێویشیاندا “وێنەی دەستدرێژی سێكسی مەترسیدار هەبووە لەسەر منداڵانی بچوك” وەك ئەوەی پۆلیس ئاماژەی پێداوە.

ڕونیشیكردەوە، سێ لە گومانلێكراون تەمەنیان 40 و 49 و 58 ساڵانە و گومان دەكرێت سەرپەرشتی پێگەكەیان كردبێت، هەروەك ئەركیان چاودێریكردنی پەیوەندییەكان بووە لەگەڵ خوازیاران.

بەڵام چوارەمیان كە تەمەنی 64 ساڵە، گوماندەكرێت چالاكترین بەكارهێنەری پێگەكە بووبێت و زیاتر لە 3500 نامەی لەڕێیەوە بڵاوكردووەتەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە وادەی كۆتایی ساڵی خوێندنی دیاریكرد

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكان كێوماڵی سنووری كەركوك دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share