بلینکن لەبارەی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازیی نێوان چین و ئەمریکا وەڵام دەداتەوە

ئەنتۆنی بلینک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕەفتارەکانی بەرامبەر وڵاتان کرداری دوژمنکارانەن و هۆکارن بۆ دوژمنایەتی توند.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی CBSی ئەمریکی ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، گەیشتن بە خاڵی ڕوبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ وڵاتی چین لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هیچ یەکێک لە چین و ئەمریکاش یەکناگرێتەوە.

وتیشی، “سەڕەڕای ئەوانەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆمان دەرکەوتووە کە چین لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا ستەمکارانە و لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەش دوژمنکارانە کاردەکات، ئەمە ڕاستییە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە دزینی سەدان ملیار دۆلار و نهێنییە بازرگانییەکان و نهێنی بیرۆکەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بلینکن ئاماژەی بەوەکرد کە وڵاتەکەی تەنها لە “خاوەندارێتی بیرۆکەکانی دەترسێت”.

لە مانگی ڕابردووشدا بلینکن ڕایگەیاند، “ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی ڕێکارە توندەکانی چین بەرامبەر وڵاتی یابان، هەروەها نیگەرانین لەو فڕۆکانەی چین کە بەسەر کەشتییەکانی ئەمریکادا لە زەریای هێمن دەفڕێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسووڵەکەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وەزارەتی پیشەسازیشی هێنایەدەنگ

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم، لەبارەی پسووڵەکەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لەسەر بانگهێشتکردنی فرۆشیارێک کە نرخی دابەزاندبوو ڕوونکردنەوەیەکی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی زۆرینەی فیدەرەکان چارەسەرکران

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کێشانەی بۆ فیدەرەکانی کارەبا دروستبوون چارەسەرکران. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستێکردنی…
Total
0
Share