بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە باكووری ڕۆژئاوای خانەقین ڕوویدا.

دەستەی گشتی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عێراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە دووری 13 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژئاوای قەزای خانەقین ڕوویداوە.

بومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەكەوە هەستیپێكراوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی و ماددییەوە نییە.

دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە هۆشیاربن و دووربكەونەوە لە دەنگۆ و بانگەشەی ناڕاست و پابەندی ڕێنوێنییەكانی دەستەكەیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share