دەستگیرا بەسەر 175 کیلۆگرام خورمای خراپبوودا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕێک خورمای وشکی خراپبوو دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراوە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانە لە قائیمقامیەتی سلێمانی، لەبارەی پرسەكەوە دەڵێت، “لیژنەی عەلوەی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 175 کیلۆگرام خورمای خراپبوودا”.

بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان، “خورماکە لە جۆری زوهدیی وشکە و پاش دەستبەسەرداگرتنی، نموونەی خورماکە نێردراوە بۆ تاقیگەی عەلوەی سلێمانی و دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووە خورماکە خراپبووە و شیاوی بەکارهێنان نییە و لەناوبراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمشەو ئەم ناوچانە بەفر و کڕێوەی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامیی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو…
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share