ماروتا: پلانی (B)مان نییە و هیوادارم کۆنتی بەردەوامبێت

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئینتەرمیلان، داوا لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر دەکات لەگەڵیاندا بەردەوامبێت و نازناوی دووەمی سکۆدیتۆ بچنێتەوە.

دوای یەکسانبوونی نێوان یانەکانی ساسولۆ و ئاتالانتا بێرگامۆ، ئینتەرمیلان بەفەرمی بووە پاڵەوانی وەرزی 2020/2021ی خولی ئیتاڵیا، کە ئەوەش یەکەمین نازناوی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرە لەگەڵ ئینتەرمیلان، هەروەها یەکەم نازناوی نێراتزۆرییە لە ساڵی 2010وە.

لەبارەی کۆنتی و داهاتووی ئینتەرەوە، پیپی مارۆتا، بەڕێوەبەری وەرزشیی مارە شینەکان بە ڕادیۆ “ئانچیۆ لۆ سپۆرت” دەڵێت، ” هەستێکی ناوازە لەنێوان ڕاهێنەر و یانە، پێکهاتە و هاندەران دروستبووە، دەمانەوێت دووەم ئەستێرە لەسەر درێسی یانەکەمان هەڵبکۆڵین، بەڵام قەیران بەرۆکی گرتووین و پێویستە هەمووان تێبگەن”.

هەروەها دەڵێت، ” هیچ پلانێکی یەدەگ یان (B)مان نییە، لەبەرئەوەی ئەوپەڕی هیوامان بە بەردەوامبوونی کۆنتییە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاندەران و یاریزانان کەرەستەی سەرکەوتنە لە ساڵانی داهاتوو، بە بەردەوامبوونمان دەتوانین ئەنجامی مێژوویی تۆماربکەین”

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، کۆنتی داوای لە سەرۆکایەتی ئینتەر کردووە لە حاڵەتی چنینەوەی نازناوی کالچیۆ، یاریزانی نوێی بۆ دابینبکەن، بەڵام بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە پێناچێت بتوانن خواستەکانی جێبەجێبکەن، لەبەرئەوەش ئەگەرهەیە کۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان بێت.

بابەتی پێشتر

مباپێ و کێی تر؟ پێرێز چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی پاریس

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە ماوەی دوو مانگدا نزیکەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکان دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی، چاوەڕواندەکرێت جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت و…
Total
0
Share