یوڤی و ئینتەر خواستیان لەسەر گەوهەرەکەی بەرشلۆنەیە

یانەکانی یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان، لە ئیتاڵیاوە خواستیان لەسەر کڕینی ڕیکی پوجی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە لەم وەرزەدا ڕیکی پوج لە پلانەکانی ڕۆناڵد کوماندا بوونی نەبووە، تەنانەت لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەدا بەشداری بە ئلاکیس مۆریبا کردووە و ڕیکی پوجی پشتگوێخستووە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ پاڵپشت بە زانیارییەکانی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە یانەکانی یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان خواستیان لەسەر گەوهەرە کەتەلۆنیەکە نیشانداوە، ئامادەن لە هاوینی 2021 بەفەرمی بۆندی پێشکەشبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بارودۆخی دارایی دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا ڕێگەیان پێنادات بۆندی گەورە و گرانبەها واژووبکەن، بۆیە هەریەکەیان پێشنیازیان کردووە گواستنەوەکە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر یەکێک لە یاریزانانیان واژووبکرێت.

بەڕێوەبەرانی ئینتەر ناوەکانی لاوتارۆ مارتینێز و ئەلیساندرۆ باستۆنی، بەڕێوەبەرانی یوڤانتۆسیش ناوەکانی فیدریکۆ بێرناردێسکی و ئەدریان ڕابیۆ و ڕۆدریگۆ بێتانکۆر و ئارۆن ڕامسی-یان پێشنیازکردووە.

پوج لە 13ی مانگی شوبات بۆ کۆتاجار بەرامبەر ئالاڤێس لە یاریگای کامپ نو یاریکردووە، بۆیە سەیرنییە ئەگەر لە هاوینی 2021 بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت.

بابەتی پێشتر

یونایتد بۆ پۆگبا: نوێیبکەرەوە، یان بڕۆ ..

بابەتی دواتر

مباپێ و کێی تر؟ پێرێز چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانی پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share