مۆرینیۆ (23) یاریزانی ناوێت !

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ داوای دەستبەرداربوونی 23 یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەزاری “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵییەوە بڵاویکردووەتەوە، جوزێ مۆرینیۆی تەمەن 58 ساڵ لە ڕۆما دەستی بە ئەرکە وەرزشییەکانی کردووە، دەیەوێت پێکهاتەیەک بۆ داهاتوو بونیادبنێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای چەندین یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، لە بەرامبەردا داوای دەستبەرداربوونی چەندین یاریزانی لە بەڕێوەبەرانی یانەکەی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان، مۆرینیۆ داوای دەستبەرداربوونی 23 یاریزانی گەنج و خوازراوی لە بەڕێوەبەرانی یانە کردووە، لەنێوانیاندا خاڤێر پاستۆری و ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی، ستیفان نزۆنزی، فیدریکۆ فازیۆ، پیدرۆ، داڤید سانتۆن، ڕۆبن ئۆڵسن، ئانتی کۆرێک، ویلیام پیاندا و چەندین یاریزانی ناوداری دیکە کە موچەی بەرز بەدەستدەهێنن، لەهەمان کاتدا بەشێوازی خواستن ڕوویان لە یانەی دیکە کردووە و ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە.

بابەتی پێشتر

سابیتزەر لایپزیگی ناوێت و پێنج یانەی گەورە داوایانکردووە

بابەتی دواتر

گواستنەوەی لوکاکو بۆ چێڵسی دوو بۆندی دیکە دەجوڵێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share