یونایتد بۆ پۆگبا: نوێیبکەرەوە، یان بڕۆ ..

یانەی مانچستەر یونایتد کۆتا ئۆفەر بۆ نوێکردنەوەی بۆندی پۆل پۆگبا پێشکەشدەکات، لە ئەگەری نوێنەکردنەوەیدا بە یانەیەکی دیکەی دەفرۆشن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یونایتد لە هەوڵدان داڤید دی خیای گۆڵپارێز بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن، پارەی گواستنەوەی گۆڵپاریزە 28 ساڵەکە لە تێچووی بۆندێکی نوێ بۆ پۆل پۆگبا بەکاردەخرێتەوە.

بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤڵز” سوود لە پارەی فرۆشتنی دی خیا وەردەگرن و لە بەرزکردنەوەی نرخی موچە و ئیمتیازاتی پۆگبا سوودی لێوەردەگرن، لە کاتێکدا یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە هەفتانە بڕی 500 هەزار پاوەند موچە بەدەستدەهێنێت.

پۆگبا سەرەتاکانی لە یونایتد بووە، ساڵی 2012 بڕی 89 ملیۆن پاوەندیان لە واژووکردنی بۆندەکەیدا بەکارخستووە.

بۆندی نێوان یونایتد و پۆگبا هاوینی 2022 کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی یونایتد نایانەوێت دووبارە بەبێ بەرامبەر دەستبەرداریبن.

لێرەوە ئۆفەرێکی نوێیان ئامادەکردووە و بڕیاردراوە، ئەگەر یاریزانەکە قایلبوونی بەرامبەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو 2026 دەرنەبڕێت، ڕاستەوخۆ بە یەکێک لە یانە داوکارەکان دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک بە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری ساختەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

یوڤی و ئینتەر خواستیان لەسەر گەوهەرەکەی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share