چوار یاریزانی گەورەی بەرشلۆنە لە بازنەی مەترسیدان

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ یاریزانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە داهاتووی چوار یاریزان یەکلاییدەکەنەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی 2021 خوان لاپۆرتا پڕۆژەی نوێ و بیرۆکەکانی بەکاردەخات و سەرجەم کێشە و هەڵەکانی سەردەمی بارتۆمیو ڕەشدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردراوە لەگەڵ سەرجەم یاریزانان کۆبوونەوە بکات بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەیان بۆ ساڵانی داهاتوو.

مێسی یاریزانێکی پارێزراوە و هەوڵی نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەدرێت، جگە لەم یاریزانە، سەرجەم یاریزانە گەورەکانی دیکە لە بازنەی مەترسیدان.

موندۆ نوسیویەتی، هەریەک لە سێرجیۆ بوسکێتس، جێرارد پیکێ، سێرجی ڕۆبێرتۆ دانیشتنیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر هەیە بۆ ماوەی وەرزێک مۆڵەتی مانەوەیان پێبدرێت، یاخود بە ڕێککەوتنی دوو جەمسەرە ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکرێن، یاخود بە موچەیەکی کەمترەوە لە بارسا بەردەوامییان پێبدرێت، وەک یاریزانێکی ئاسایی نەک سەرەکی.

کۆبوونەوەکان لەم سنوورەدا ناوەستنەوە، بەڵکو ئەنتوان گریزمان بەهەمان شێوە ناچاردەکرێت داهاتووی یەکلاییبکاتەوە، بڕیاری کۆتاییش لەبەردەستی لاپۆرتا و هاوکارەکانیدایە.

جگە لەم چوار یاریزانە گەورەیە، هەریەک لە ئومتیتی، نیتۆ، جونیۆر فێرپۆ، پیانیچ، کۆتینیۆ، برەیزوایت، ماتیۆس، بەهەمان شێوە کۆبوونەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم لیستە یاریزانە دەفرۆشرێن بە یانە داواکارەکانی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان ناڕەزایی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share