درجال کێیە؟ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە بەربەستەکەی دوکان ناسراوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەیان بەخشییە عەدنان درجالی ئەفسانەی هەڵبژاردەی عێراق وەک وەزیری وەرزش و لاوان.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆتا وادەی دیاریکراودا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی بۆ دەنگدان بە کابینەی مستەفا کازمی ئەنجامدا.

کازمی دەنگی پێویستی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەدەستهێنا و یەکێک لە وەرزشکارە دێرین و ناودارەکانیش وەک وەزیری وەرزش و لاوان دەیاریکرا کە ئەویش عەدنان درجال بوو.

چەندین ئەستێرەی دیاری عێراق پاڵێوراوبوون بۆ پۆستە وەزارییەکە لەنمونەی، ئەحمەد ڕازی، شەرار حەیدەر، باسک گۆرگیس، ئەیب ئادیشۆ، بەڵام لەکۆتاییدا زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی عێڕاق لەسەر ناوی درجال ڕێککەوتن.

عەدنان درجال کێیە؟

درجال یەکێکە لە ئەفسانە بەرگریکارەکانی تۆپی پێی عێڕاق وەک یاریزان و ڕاهێنەر، بە بەنداوی دوکان ناسراوە و لە چەندین خول و پاڵەوانیەتی جیهانی بەشداریکردووە.

وەزیری نوێی وەرزش و لاوان لەژیانی وەرزشییدا وەک یاریزان شەش نازناوی خولی نایابی عێڕاقی بەدرێسی یانەکانی زەورا، ئەلڕەشید، تەلەبە و چوارجار جامی عێڕاق و سێ جار پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی یاریزانانی عێراق زۆرترین بەشداری لە ئۆڵۆمپیادەکاندا هەبووە، عێراق سێ جار بەشداری ئۆڵۆمپیادی کردووە و (١٠) یاریی ئەنجامداوە لەسەرجەمیاندا درجال ئامادەبووە.

هەروەها لەسەر ئاستی یاریزانانی عێڕاق زۆرترین بەشداری لە جامی کەنداو کردووە (١٩٧٩، ١٩٨٢، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٠)، سێ جاریش نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاقی هەڵوەشاندەوە

لەماوەی ڕابردوودا درجال سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق تۆمارکرد.

بەو هۆیەوە ئەندامان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە و ئەفسانەکە توانی لەبەردەم دادگای ڕەسافە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ڕەمەزان.. گواردیۆلا و مۆرینیۆ بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە لە ئەبیدال و مۆنتاری توڕەبوون

بابەتی دواتر

سکواوکا ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەران لەمێژووی چامپیۆنزلیگ ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share