توركیا و هەپەگە ئاماری جیاواز لەبارەی كوژراوەكانیان بڵاودەكەنەوە

هەپەگە و سوپای تورکیا ئاماری نۆ ڕۆژی ڕابردووی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوانیان لە سنورەکانی هەرێم و تورکیا بڵاوکردەوە و هەردوولاشیان ئاماری جیاواز لەبارەی كوژراونیانەوە دەخەنەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا گەریلاکان 110 چالاکییان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و ڕێگەشیان پێنەداون پێشڕەوی بکەن.

هەربە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەو چالاکییانەدا 158 سەربازیی تورکیان کوشتووە و دەیان سەربازی دیکەشیان برینداركردووە.

دەربارەی ئاماری زیانەكانیشی هەپەگە دەڵێت، دوو گەریلایان كوژراوە، بەڵام  خولسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەیدا 44 گەریلا کوژراون.

ئاكار، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی  وڵاتەكەی باسیلەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام دەبێت و بە وتەیخۆشی “ئەو ئۆپراسیۆنانە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە”.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەشیخستەڕوو،”ئەو ئۆپەراسیۆنە تەنیا دژی تیرۆریستانە و بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە كوردەوە نییە و ئەوان كێشەیان لەگەڵ كورد نەبووە و ناشبێت”.

ماوەی نۆ ڕۆژە توركیا ئۆپەراسیۆنی (چڕنووک – هەورەبرووسکە)ی دەستپێكردووە، لە لە ناوچەكانی مەتین، ئاڤاشین و زاپ  و تائێستاش شەڕو ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ هەپەگە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

ئودینێزی 1-2 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

پارێزگارێك پارە دەداتە ئەوكەسانەی زانیارییان لەبارەی چەند هەڵهاتوویەك پێبدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share