پارێزگارێك پارە دەداتە ئەوكەسانەی زانیارییان لەبارەی چەند هەڵهاتوویەك پێبدات

لەكۆی 21 هەڵهاتووەكەی گرتووخانەی هیلال لەپارێزگای موسەننا 10 سزادراویان دەستگیركرانەوە.

ئەحمەد مەنفی، پارێزگای موسەننا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو 21 هەڵهاتووەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گرتوخانەی هیلال هەڵهاتن بە تاوانی مامەڵە و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لەنێوان پێنج بۆ حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرابوون، و لەماوەیەكی كەمیشدا توانیویانە 10 سزادراویان دەستگیربكەنەوە.

پارێزگاری موسەننا پێشبینی ئەوەشیكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا تەواوی سزادراوە هەڵاتووەكان دەستگیربكرێنەوە.

ناوبراو باسیلەوەشكردووە، پاداشتێکی داراییان داناوە بۆ هەر کەسێک  زانیاری لەسەر ئەو هەڵاتووانەیان پێبدات.

لەلایەكی دیكەشەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوەكردووەتەوە، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان داوە، تا ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی کەمتەرخەمبوونە لە ڕوداوەكەدا و دواتریش بدرێنە دادگا.

بابەتی پێشتر

توركیا و هەپەگە ئاماری جیاواز لەبارەی كوژراوەكانیان بڵاودەكەنەوە

بابەتی دواتر

تۆتنهام 4-0 شیفێڵد یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزییەوە لە پیاوەوە بۆ ژن، جوجو گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان. ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share