مێسی دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی چوار بژاردەی لەبەردەستدایە

لیۆ مێسی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 چوار بژاردەی لەبەردەمدایە

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە گرێبەستی نوێی واژوونەکردووە.

لە ئەگەری وازهێنانی لە بەرشلۆنە و پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی دیکەوە، هەمان سیناریۆی ژیانی پیلێی ئەفسانەی بەرازیل دووبارە دەکاتەوە، کە دوای 19 ساڵ یانەی سانتۆسی ڕووەو خولی ئەمریکا بەجێهێشت.

داهاتووی جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بەردەوام بە یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیز، یان خولی چینییەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام ئەم دوو ڕێگەیە کۆتا ڕێگەی ژیانی وەرزشیی دەبن، نەک لە ئێستادا کە لە ترۆپکی تواناکانیدایە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتیدەکاتەوە، لە هاوینی 2021 لیۆ مێسی چوار بژاردەی لەبەردەستدایە و لەگەڵ خێزانەکەی تاووتوێیان دەکات، بژاردەکانیش بریتین لە:

بەردەوامبوون لە بارسا

بەردەوامبوون لە یانەی بەرشلۆنە ئەگەرێکی بەهێزە، بەوپێیەی لە کۆتا چاوپێکەوتندا گەشبینی پێوەدیاربوو و ڕایگەیاند، کە لەگەڵ سەرۆکی داهاتووی یانە کۆبوونەوە دەکات و پاشان بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.

خێزانەکەشی یەکێکی دیکە لەو پاڵپێوەنەرانەی ناچاریدەکەن لە هەرێمی کەتەلۆنیا و شاری بەرشلۆنە بەردەوامبێت.

خواستی گواردیۆلا

خواستی یاریکردنی مێسی دووبارە لەگەڵ گواردیۆلا هاوشێوەی خەونێکی گەورەیە، وەک هاوینی ڕابردوو ئەگەر هەیە دووبارە یاریزانەکە لە یانەی مانچستەر سیتی نزیکببێتەوە.

هەروەها بوونی کون ئەگوێرۆ وەک کارتێکی فشارە، دوورنییە بەپەیوەندیکردن بە پێکهاتەی گواردیۆلاوە دەروونی خۆی بەر لە مۆندیالی 2022 سافبکات.

نێیمار و پاریس

نێیمار لە پێشوودا ڕایگەیاندووە، کە خەونی یاریکردنەوەیە لەگەڵ مێسی، یاریزانەکەی بەرازیل و کیلیان مباپێ لە هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و ئەگەرێکی بەهێز هەیە یەکێکیان یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا بەجێبهێڵن.

بەوپێیەی بەرشلۆنە پارەی گواستنەوەی نێیماری نییە، ڕەنگە یاریزانەکە لە پاریس بەردەوامبێت و ببێتە پردی پەیوەندی نێوان مێسی و ناسڕ خلێفی، لە ئەگەری فرۆشتنی مباپێ بە ڕیاڵ مەدرید، قەتەریەکان ناچاردەبن مێسی بکڕن تاوەکو یاریزانە بەرازیلیەکەیان بیر لە ماڵئاواییکردن نەکاتەوە.

ئەمریکا 2023

ڕەنگە مێسی لە بەرشلۆنە بەردەوامبێت، یان پەیوەندی بە سیتی و پاریسەوە بکات، بەڵام ماوەی یاریکردنی لەو یانانە تاوەکو 2023یە، ئەوکاتەی گواردیۆلا لەگەڵ مانچستەر سیتی بۆندەکەی کۆتاییدێت، یاخود نێیمار لە پاریس دەڕوات.

لەدوای ئەم ئەگەرانە، خەونی مێسی ئەوەیە لە خولی ئەمریکا و بەتایبەت یانەی ئینتەر مەیامی دەیڤید بێکهام لەگەڵ لویس سوارێزی هاوڕێی یەکبگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان دەفرۆشرێت؟ خاوەنداریەتی یانەکە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share