(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان بۆ جاری 19 لەمێژوویدا بوو بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان سوودی لە یەکسانبوونی ساسولۆ و ئاتالانتا وەرگرت و نازناوی ئەم وەرزەی کالچیۆی چنییەوە

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 34ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ساسولۆ یەکسانبوونی بەرامبەر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد و ئەم ئەنجامەش ئینتەرمیلانی کردە پاڵەوانی وەرز.

دوێنێ، شەممە یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی (2-0) بردنەوەی بەرامبەر کرۆتۆنی تۆمارکرد، بەڵام نەیانتوانی بەفەرمی نازناوی ئەم وەرزەی کالچیۆ یەکلاییبکەنەوە.

ئەمڕۆ، یەکشەممە یانەی ساسولۆ توانی نازناوی وەرزی 2020/2021ی کالچیۆ یەکلاییبکاتەوە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوونی بەرامبەر ئاتالانتا تۆمارکرد.

گۆڵەکەی ساسولۆ لە خولەکی 52 لەلایەن دۆمینیکۆ بێراردی، گۆڵەکەی ئاتالانتا لە خولەکی 32 ڕۆبن گوسێنسەوە تۆمارکران.

بە لەدەستدانی دوو خاڵ لەلایەن ئەستێرەکانی گاسپرینییەوە، چیتر مەودایەک بۆ ڕکابەریکردنی ئینتەرمیلانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی نەمایەوە و چوار هەفتە بەر لە کۆتایی کالچیۆ بوونە پاڵەوانی وەرز.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

لازیۆ 4-3 جێنەوا

ناپۆلی 1-1 کالیەری

بۆلۆنیا 3-3 فیۆرنتینا

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، یانەی ئینتەرمیلان لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا بە 82 جێگیربوو و بەفەرمی نازناوی ئەم وەرزە لە بەرژەوەندییان یەکلاییبووەوە، بەوپێیەی یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ کە نزیکترین ڕکابەرە لێیانەوە ئەگەر چوار یاری داهاتووش بباتەوە ژمارەی خاڵەکانی دەگاتە 81 و ناتوانێت جامی سکۆدیتۆ لە چنگی نێراتزۆری دەربکات.

نازناوی وەرزی 2020/2021 ژمارە 19یە لە مێژووی یانەی مارە شینەکانی میلان، هەروەها یەکەمجارە لە ساڵی 2010وە مسۆگەریدەکەن دوای ئەوەی چەندین وەرزی یەک لەدوا یەک لەلایەن یانەی یوڤانتۆسەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و ئێران لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

تارق حەرب: هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانكاری دروست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share