ئەو حەوت یاریزانەی بەجەستەیەکی لەڕولاوازەوە خۆیان کرد بە “سوپەرمان”

توانا جەستەییەکان و لەشولاری ڕێک و ماسولکەیی، یەکێکە لەو خەسڵەتە بەهێزانەی نەوەی نوێی تۆپی پێ وەک پێداویستییەک لێیدەڕوانن، بەوپێیەی سیستمی نوێی وەرزش پێویستی بە جەستەی بەهێز و ماسولکەکان هەیە.

لەجیهانی نوێی تۆپی پێدا، ئەگەر یاریزانێک جەستە لاوازبێت لە هیچ یانەیەکی گەورە جێگەی نابێتەوە، ئەگەر بەهرەی یاریکردنیشی ناوازەبێت سەرەتا دەبێت لەڕووە لیاقی و جەستەییەکانەوە خۆی بگەیەنێتە ترۆپک.

نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی یەکێکبوو لە یاریزانە بەهرەدارە جەستە لاوازەکان، کاتێک لەیانەی سانتۆسی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە کرد، سەرەتا ستافی پزیشکی و مەشقە جەستەییەکانی ئازولگرانا کاریان لەسەرئەوەکرد کێش و قەبارەی ماسولکەیی یاریزانەکە بەرزبکەنەوە، لەو کارەشیاندا سەرکەوتوو بوون.

لەو کاتەدا میدیاکان ئاماژەیان دەکرد، نێی یاریزانێکی لاوازە و بەرگەی بەریەککەوتنە تاکە کەسییەکان ناگرێت بەرانبەر بەرگریکارانی لالیگا. بەڵام دواتر توانی ئەو دۆخە بەسەرکەوتویی تێبپەڕینێت و کێشی زیاتر لە (٧٠) کیلۆگرام بەرزکرایەوە.

لەئێستا سپۆرتەوە زانیاریتان لەبارەی حەوت یاریزانەوە بۆ ئاشکرا بکەین لەتەمەنی هەرزەکاریدا جەستە لاوازبوون، بەڵام لەئێستادا بون بەخاوەنی جەستەیەکی زەبەلاح، بەشێوەیەک هەندێک لەسەرچاوەکان بە دێوەزمە و “سوپەر مان” ناویان دەبەن.

١. هاڵک: لەیانەی شەنگهای سیپیجی چینی یاریی دەکات، ئەم ئەستێرە بەرازیلیە لەتەمەنی منداڵیدا خاوەنی جەستەیەکی ئاساییبووە، بەڵام لەگەڵ پەیوەندیکردنی بەخولەکانی کیشوەری ئەوروپاوە، گۆڕانکاری فسیۆلۆجی بەسەردا هاتووە و ئێستا بە “دێوەزمەی بەرازیل” ناودەبرێت.

٢. کاسانۆ: لەچەندین یانەی گەورە یارییکردووە و کەسایەتییەکی ناسراوە، لەگەڕەکە هەژارنشینەکان لەدایکبووەو دواتر
بەئەنجامدانی مەشقە قورسەکان جەستەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

٣. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ئەستێرەی ئەستێرەکانی جیهان و یانەی یوڤانتۆسە، لەتەمەنی لاوێتیدا خاوەنی ئەو جەستە
زەبەلاحە نەبووە.
وەک هاورێکانی دەگێڕنەوە، بە ئەنجامدانی مەشقی قورس و بەردەوامی جەستەیی توانیویەتی ببێتە یەکێک لە بەهێزترین یاریزانانی جیهان.

٤. گاریس بەیل: بۆیەکەمجار کە لەئەکادیمیای ساوزامپتنەوە دەرکەوتووە، یاریزانێکی جەستە لاواز بەڵام بەهرەمەند بووە.
دوای گەیشتنی بە یانەی تۆتنهام و پاشان ڕیاڵ مەدرید نەک بەتەنها لەڕووی فسیۆلۆجییەوە گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەڵكو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و گوێیەکانیشی قوتبونەوەیان نەما و ڕوخساری گۆڕانکاری بەسەرداهات، لەڕووی جەستەییەوە مەشقی ئێسکشکێن کردیان بە ڕکابەری ڕۆناڵدۆ و زڵاتان.

٥. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: ئەستێرە سویدییەکە هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆی کەسێکی جەستە ئاسایی بووە، بەڵام بە مەشقوڕاهێنانە قورسەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، لەئێستادا هیچ بەرگریکارێک بەرگەی بەریەککەوتنی ناگرێت.

٦. ئەلێکسیز سانچێز: بەرلەوەی پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیا و یانەی ئودینێزییەوە بکات یاریزانێکی جەستە لاواز بووە، بەڵام لەڕیزەکانی ئودینێزی گرنگی بەتوانا جەستەییەکانیدا بەوپێیەی لەخولی ئیتاڵیا جەستە کاریگەری زۆرە.

٧. ڕادامێل فالکاو: پڵنگە کۆڵۆمبییەکەی گەڵاتەسەرای لەسەرەتاکانی ژیانی وەرزشییدا لەڕووی جەستەییەوە تەنانەت پشیلەیەکی بچوکیش نەبووە.
لەئێستادا خاوەن جەستەیەکی بەهێزە و بەوە ناسراوە هاوشێوەی پڵنگ ڕووبەڕوی ڕکابەرەکانی دەبێتەوە و ناکشێتەوە تا تۆپ لەنێو پێیەکانیان دەرنەکات، بەڵام لەسەردەمی لاوێتیدا لەڕیزەکانی ڕیڤەرپلەیت جەستەیەکی ئاسایی هەبووە.

بابەتی پێشتر

'قرشە سپیەکە' لەدەریای تۆپی پێدا کێی ویستبێت ڕاویکردووە و بەحەسرەتە بۆ سێ یاریزان

بابەتی دواتر

چیرۆکی وەرزشیی.. پیلێ شەڕی ناوخۆی نایجیریای ڕاگرت و هندستان بەپێی پەتی لە مۆندیال کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share