وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا جەختیکردەوە، پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێڵی هەماهەنگیی کوردی دەکەن.

وەین ماراتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند، ” لە ساڵی 2015 هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەردووکیان پێکەوە لە سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانیی هاوبەش لە کامپی زێرەڤانی لە هەولێر کاریانکردووە لە دژی چەکدارانی داعش”.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانان وتی، “پێشمەرگەش نوێنەریان هەیە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغداد، کە هاوکات هاوکاریی هەوڵەکان دەکەن بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان”.

جەختی لەوەشکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هەماهەنگیی هاوبەش و هێڵی هەماهەنگیی کوردی دەکەن لە دیالە، کەرکوک، مەخمور و نەینەوا.

“هێزی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و خواستە نوێکان دەکات بۆ هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق”، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان وایوت.

باسیلەوەکرد، بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی درێژخایەن لە عێراق، گرنگە پەیوەندی و هاوکاریی زیاتر لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هەبێت، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان، کە داعش بۆشاییە ئەمنییەکان بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی زیاتر بۆ جموجۆڵەکانیان.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی هاوپەیمانان پەرەپێدانی هەماهەنگییە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و هێزەکانی عێراق، تا ئەو ڕادەیەی هیچ شوێنێکی خۆپارێزی بۆ چەکدارەکانی داعش نامێنێت.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چاكبوونەوە لە توشبوون زیاترە

بابەتی دواتر

حکومەت و پەرلەمان لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە دەکۆڵنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
Total
0
Share