پۆلیسی هەولێر: باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە “باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی” دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، باندەكە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک، کە بەزەبری چەک كاری ڕفاندنی خەڵک و دزیکردنیان لە شاری بەغداد ئەنجامداوە.

ئەوەشی ڕونكردەوە، “ئەم باندە هەستابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، خۆیان وا دەناساند، کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغداد و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو”.

ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەو باندە دەستگیرکران، ڕۆژی هەینیی ڕابردووش تۆمەتباری سەرەکیی باندەكە دەستگیركرا، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر دەیڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێوەیەکی فەرمی تۆمەتباران ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەنەوە.

ئاشكراشیكرد، لە ساڵی 2020دا 183 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو، وەك دزی و ڕفاندن، دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خوارووی عێراق كراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی: بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە سبەینێ سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی ڕووداو تۆماردەکەین

چاکسازیی گەورانی سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت، کەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵی چەواشەکارانە لەسەر چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share