لە سەیدسادق بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل چوار کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی لە سەیدسادق راگەیاند، کە تۆمەتباربوون بە دزینی ماتۆڕسکیل و ئاژەڵ.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە چەند سەر ئاژەڵێکی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسیەکە وەرگیرا و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چالاکییەکی دیکەدا و پاش تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە ماتۆڕسکیلی لێدزرابوو، بە بڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.

ئاشکراشیکرد، “سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێگری لە ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری كرد

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراكردنی ساختەكاریی گروپێكی گەشتیاری ڕاگەیاند، ویستراوە 24 گەشتیار، كە بەڵگەنامەكانیان فەرمی نەبوون، بگوازرێنەوە…
Total
0
Share