کەسێک بە تۆمەتی بەڕێکردنی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوەی قاچاخ دەستگیرکرا

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی بەڕێکردنی هاوڵاتیان بە شێوەی قاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیرکردووە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و لەسەر فەرمانی دادگا ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمتبارێک بەناوی (ب،م،ع) لەدایکبووی ساڵی 1986 بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 76 ساڵی 2001 سەرۆکایەتی هەرێم، دەستگیر کرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە لە ڕانیە دەستگیرکراوە لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین، ئێستا ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا کراوە بۆ وەرگرتنی وتەکانی”.

ئاشکراشی کرد، “ئەم کەیسە تایبەتە بە بەڕێکردنی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات بە قاچاخ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین”. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی…
Total
0
Share