میلان دۆنارومای فڕێدایە ناو هاندەران و بە گریانەوە گەڕاندیانەوە !

دۆناروما لە کاردانەوەی ئیدارەی میلان بێزارە و لە کۆبوونەویەکی لەگەڵ هاندەران دەستی بە گریان کردووە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پارێزبەندی لەسەر جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێز هەڵگرتووە، لە کۆتا جوڵەدا ڕێگەیانداوە هاندەرانی یانە سوکایەتی پێبکەن.

ئیدارەی ڕۆسۆنێری بۆندی نوێیان بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەشی جاڵجاڵۆکە ئیتاڵییەکە کردووە، بەڵام ناوبراو کە لەلایەن مینۆ ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێوی گواستنەوەکان” کارەکانی بەڕێوەدەبرێت، بۆندەکانی ڕەتکردووەتەوە.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و بۆ نوێکردنەوەی داوای بڕی 12 ملیۆن یورۆی کردووە، لە بەرامبەردا لۆمپاردییەکان بۆندێکی نوێیان بە موچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن پێشکەشکردووە.

قەیرانەکە قورسترکرا

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، لە ناوچەی میلانیلۆ “شوێنی مەشقەکان”، ئاڵتراسی یانە واتە هاندەرە سەرسەختەکانی ڕۆسۆنێری گردبوونەوەیان کردووە  و داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دۆناروما کردووە.

جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلان

سەرەتا یاریزانەکە داواکەیانی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دواتر پەشیمانبووەتەوە و لەگەڵیاندا دانیشتنێکی ماوە کورتی ئەنجامداوە.

یاریزانە 22 ساڵەکە بە هاندەرانی ڕاگەیاندووە، کە بابەتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی تایبەتە و هێشتا یەکلایینەبووەتەوە، بەڵام ئاڵتراسی میلان زۆر بەتوندی وەڵامیانداوەتەوە و داوایانلێکردووە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

توڕەیی و بێزارکردنی لەلایەن هاندەرانەوە، دۆنارۆمایان ناچارکردووە بە گریانەوە بگەڕێتەوە نێو هاوڕێکانی.

بەپێی سەرچاوەکە، گریانی دۆناروما بەهۆی توڕەیی و وتەی ناشرینی هاندەرانەوە نەبووە، بەڵکو لەبەرئەوەبووە کە ئیدارەی میلان بە ئەنقەست دووچاری ئەم بارودۆخەیان کردووە و تەنانەت پارێزبەندیشیان لەسەر هەڵگرتووە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆ فرۆشتنە؟ لەنێوان خاوەنی یانە و میدیاکاندا جیاوازی هەیە

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 5.5 ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share