ئارسیناڵ بۆ فرۆشتنە؟ لەنێوان خاوەنی یانە و میدیاکاندا جیاوازی هەیە

ستان کرۆنکی ئامادەنەبووە یانەکەی بە سەرمایەدارێکی دیکە بفرۆشێت

خاوەنی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، ستان کرۆنکی ڕەتیدەکاتەوە یانەکە بە سەرمایەداری دیکە بفرۆشیت، لە بەرامبەردا ڕۆژنامەکان زانیاری جیاواز ئاشکرادەکەن.

بەهۆی بەشداریکردن لە پڕۆژەی خولی سوپەری ئەوروپی، هاندەرانی ئارسیناڵ گوشارێکی توندیان لەسەر ستان کرۆنکی و ئیدارەکەی دروستکردووە، پێیان وایە خیانەتی لە بەڵێنەکانی کردووە و دەبێت ماڵئاواییبکات، هاندەران سوورن لەسەر بۆچوونەکانیان و تاوەکو ئێستا لە بیرۆکەی خۆپشاندان و بەرهەڵستیکردنی بەرپرسانی یانەکە پەشیمان نەبوونەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی ستان کرۆنکی بەفەرمی لە پڕۆژەکە کشاوەتەوە، بەڵام هاندەران بەردەوامن لە داواکارییەکانیان بۆ دەستبەرداربوونی لە گانەرز.

ئاکیل ڤیاس، هاندەرێکی ئارسیناڵە بە دەیلی مەیڵی ڕاگیەاندووە، ” کرۆنکی لە تۆپی پێی ئینگلیزی تێناگات، ناتوانێت لەگەڵ هاندەراندا کاردانەوەی هەبێت، هیچ بیرۆکەیەکی لەو بارەیەوە نییە، تۆپی پێی ئینگلتەرا پێگەیەکی گونجاو نییە بۆی، بۆیە دەبێت لێرە بڕوات”.

بابەتەکە شتێکی ترە

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، ستان کرۆنکی ماوەی دوو وەرزە یانەکەیان خستووەتەسەر فرۆشتن، بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشەکانی ئەم وەرزەوە بڕیاریانداوە نرخی فرۆشتنی یانەکەیان بە 1.7 ملیار بخەمڵێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ملیاردێری سویدی و خاوەنی ئەپلیکەیشنی سپۆتیفای، دانیال ئیک هاتووەتە سەرهێڵ بۆ کڕینەوەی پشکەکانی کرۆنکی.

بابەتی پێشتر

"موسڵ زیاتر لە پێنج ساڵی پێویستە بۆ گەڕانەوەی بۆ پێش داعش"

بابەتی دواتر

میلان دۆنارومای فڕێدایە ناو هاندەران و بە گریانەوە گەڕاندیانەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share