(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا بردنەوەی بەرامبەر ماسیدۆنیای باکوور تۆمارکرد

ئەمڕۆ، پێنجشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا و ماسیدۆنیای باکوور ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئۆکرانیا کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی ئۆکرانیا لە ئارینا ناسیونال لە بوخاریستی پایتەختی ڕۆمانیا دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ماسیدۆنیای باکوور ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی یارمۆلینکۆ و هاوەڵانی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئۆکرانیا لە خولەکەکانی 29 و 34 لەلایەن ئەندرێ یارمۆلینکۆ و ڕۆمان یارمیچوک، تاکە گۆڵەکەی ماسیدۆنیاش لە خولەکی 57 لەلایەن ئیزجان ئالیوسکییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئۆکرانیا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لەگەڵ هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و نەمسا هاوتابووەوە، لە بەرامبەردا ماسیدۆنیای باکوور هیواکانی بە گەیشتن بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

باوکی ئەو کچەی بە "حەبی قەڵەوی" گیانی لە دەستدا بۆ ئێستا دەدوێت

بابەتی دواتر

لە هەفتەیەکدا چەندجارێک کاروانی سەربازیی ڕوسیا و ئەمریکا لە شارێکی ڕۆژئاوا تێپەڕیوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share