کۆرتوا و بنزیمە دوای ڕیکۆردێک کەوتوون لە 88وە ڕووینەداوە

دووان لە یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ڕیکۆردێکی مێژوویی کەوتوون، کە لە سالی 1988وە بەدەستنەهاتووە.

یاریزانانی یانەی شاهانە لە ساڵی 1988وە نەیانتوانیوە هەردوو خەڵاتی پیچیچی و زامۆرا لە یەک وەرزدا بەدەستبهێنن، لەو ساڵەدا هوگۆ سانچێزی ئەفسانەی ئەکرۆپاتی لە 35 ڕوبەڕوبوونەوەدا 29 گۆڵی تۆمارکردووە، باکۆ بۆیۆی گۆڵپارێزیش بە نێوەندی ڕێژەی (0.65ی گۆڵێک لەهەر یارییەک) خەڵاتی زامۆرای بۆ باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێناوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا، لەم وەرزەدا کەریم بنزیمە بە 17 گۆڵەوە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا کێبڕکێی مێسی (23 گۆڵ) و لویس سوارێز (19 گۆڵ) دەکات، بڕیاردراوە لە ماوەی داهاتوودا سەرجەم لێدانی سزاکانی پێببەخشرێت بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی گۆڵەکانی و بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵکار.

لەلایەکی دیکەوە تیبۆ کۆرتوا توانیویەتی نێوەندی ڕێژەی 0.82ی گۆڵێکی لە هەر یارییەکدا تۆمارکردووە و بۆ چنینەوەی خەڵاتی زامۆرا تەنها یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لەبەردەمدا ماوە، کە نێوەندی ڕێژەی لەسەدا 64ی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

كازمی: پەسەندكردنی بودجە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێشەوە

بابەتی دواتر

بایرن بەبێ بەرگری ڕوبەڕوی لایپزیک دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share