“موسڵ زیاتر لە پێنج ساڵی پێویستە بۆ گەڕانەوەی بۆ پێش داعش”

لیژنەی باڵای بونیادنانەوەی موسڵ ماوەی گەڕانەوەی شارەکە بۆ دۆخی پێش هاتنی داعش بە پێنج ساڵ دەخەمڵێنێت و دەڵێت، “دەمانەوێت موسڵ بە دیمەنێکی نوێوە پیشانبدەین”.

عەبدولقادر دەخیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەکە ڕایگەیاند، “ژمارەیەکی زۆر بیرۆکە و پێشنیاز هەن بۆ پیشاندانی موسڵ بەشێویەکی جیاوازتر لەوەی ئێستا هەیە، لەوانە، نۆژەنکردنەوەی شوێنە مێژووییەکانی شارەکە، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان لە سەرجەم پارێزگای موسڵ، چالاککردن و خێراکردنی پرۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ، هەروەها کاری لە پێشینە بونیادنانەوەی قەزای شەنگال دەبێت”.

لیژنەکە جەختدەکاتەوە، سەرجەم لیژنە و لایەنە جێبەجێکارەکانی ئەو پرۆژانە لەژێر چاودێریی لیژنەی باڵای بونیادنانەوەی موسڵدان، ئەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی یاساییە لەسەر هەموو لایەک و لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بەدواداچوونی بۆدەکرێت.

باسیلەوەشکردووە، بونیادنانەوەی ڕاستەقینە گەڕانەوەی ژیانە بۆ ئەو شارە دێرینە، کە زیاتر لە 270 شوێن پێویستیان بە بونیادنانەوەیە، هەروەها بەردەوامی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی لە ساڵی 2014وە وەستاون، “ئەو بودجەیەی ئێستا تەرخانمان کردووە 70%ی بۆ تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکانە و 30% بۆ پرۆژەی نوێیە”.

بابەتی پێشتر

خلێفی بۆ لاپۆرتا: خۆتان ماندوو مەکەن

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ بۆ فرۆشتنە؟ لەنێوان خاوەنی یانە و میدیاکاندا جیاوازی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share