خلێفی بۆ لاپۆرتا: خۆتان ماندوو مەکەن

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان، فرۆشتنی نێیمار بە بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی دەستپێکردووە، بەڵام وەڵامی یانەی پاریس سان جێرمان نەرێنی بووە.

بەپێی زانیارییەکانی “ڕادیۆ کەتەلۆنیا 1″، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەربارەی گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا لە فەرەنساوە بۆ یانەی بەرشلۆنە دەستی بە دانوستاندن کردووە.

سەرەتا لاپۆرتا پرسیاری لەبارەی نرخی یاریزانەکە و هەڵوێستی یانەی پاریس سان جێرمانەوە کردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی پاریس وەڵامیان نەرێنی بووە و سەرەڕای ئەوەی داوایان لێکردووە هەوڵی بێهودە بۆ کڕینی یاریزانەکە نەدات، هیچ نرخێکیشیان بەرامبەر یاریزانەکەیان دیارینەکردووە.

بۆندی “نێی” تاوەکو هاوینی 2022 لە پاریس بەردەوام دەبێت، ئەگەر یاریزانەکە بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلنەبێت ئەوا لە هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات، بەڵام ئەوەی جێی گومانە بۆ کەتەلۆنییەکان، ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری و خاوەنی یانە ئۆفەرێکی نوێێ خستووەتە بەردەستی کە بەهیچ یاریزانێک ڕەتناکرێتەوە.

لە ئەگەری نوێکردنەوەی بۆندەکەیدا، گەڕانەوەی نێیمار بۆ بەرشلۆنە دەبێتە خەونێکی لەبارچوو، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی توركیا بنكەیەكی سەربازیی وڵاتەكەی لە هەرێم بەسەردەكاتەوە

بابەتی دواتر

"موسڵ زیاتر لە پێنج ساڵی پێویستە بۆ گەڕانەوەی بۆ پێش داعش"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی…
Total
0
Share