ڕایۆلا: ڕیاڵ دەتوانێت، بەڵام بۆ بەرشلۆنە قورسە

ڕایۆلا پێی وایە گواستنەوەی هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسانە و بۆ بەرشلۆنە ئاستەمە

لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مینۆ ڕایۆلا لێدوانەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بە نادروست وەسفدەکات.

لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ناساندنی پڕۆژەی خولی سوپەری ئەوروپی، فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە یانە گەورەکانی ئەوروپا لەڕووی داراییەوە دووچاری ئاستەنگی هاتوون، ئەگەر بە خولی سوپەر فریای خۆیان نەکەون، پێش هاوینی 2024 زۆرینەیان مایەپوچ دەبن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە میرکاتۆی یانەی شاهانە، وتی، ” گواستنەوەی هالاند و مباپێ زۆر ئاستەمە، مەگەر خولی سوپەری ئەوروپی سازبکەین، ئەوکاتە دەتوانین”.

مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیدا، ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێوی گواستنەوەکان” و لێپرسراوی کارەکانی هالاند، دەڵێت، ” ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت هالاند بکڕێت، ئەوەی من بیزانم پارەی تەواویان لەبەردەستدایە بۆ وژاووکردنی گرێبەستەکەی، من پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکی یانەکەیاندا نییە، بەڵام میگێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەناسم، کاری من لەگەڵ ئەم کەسایەتیانەدایە، یانەی ڕیاڵ مەدرید توانای دارایی هەیە وەرزی داهاتوو مباپێ و هالاند کۆبکاتەوە، هەردوو یاریزانەکەش بەیەکەوە دەگونجێن، گواستنەوەی کەسیان بەوەی دیکەوە بەند نییە”.

هەروەها لەبارەی بەرشلۆنەوە دەڵێت، “بارودۆخی بەرشلۆنە ئاڵۆزە و ئاستەمە بتوانن هالاند بکڕن، بەڵام لەهەمان کاتدا بابەتەکە مەحاڵ نییە”.

بابەتی پێشتر

ئەگەر هەیە ئەمڕۆ نازناوەکانی خولی ئینگلیزی و ئیتاڵیا یەکلاییببنەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی توركیا بنكەیەكی سەربازیی وڵاتەكەی لە هەرێم بەسەردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share