سۆلشایەر لە ڕاهێنەرایەتیی مانچستەر یونایتد دەرناكرێت

سۆلشایەر، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد متمانەی كارگێڕیی یانەكەی بەدەستهێناوە و بەنیازیشە گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیدا بكات.

لە سێ یاریی ڕابردوودا مانچستەر یونایتد دووچاری دوو شكست و یەكسانبوونێك بووە و ئەوەش خستوویەتیە ژێر فشارێكی گەورەی ڕاگەیاندنەكان و هاندەرانی یانەكەوە.

سۆلشایەر بە ڕادیۆی بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئەو بەدوای چارەسەری كێشەكانیەوەیەتی و متمانەشی بە تیپەكەی هەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی ڕاست.

بۆیە پێیوایە، “پێویستە لەپێناو دروستكردنی هاوسەنگیدا پلان و شێوازی یاریكردنی خۆمان بگۆڕین”.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان، خێزانی گلایزەر متمانەیان بە سۆلشایەر هەیە و بەهیچ شێوەیەك بەنیازی دوورخستنەوەی نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share