ئۆلیڤەر کان: فەرشی سوورمان بۆ ئالابا ڕاخست، بەڵام بەسەریدا نەڕۆشت

ئۆلیڤەر کان شکستی سەرجەم هەوڵەکانی بایرن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ئالابا ئاشکرادەکات

بەڕێوبەری تەکنیکی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یانەی بایرن میونشن، ئۆلیڤەر کان بڕیاری نا فەرمی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی سەبارەت بە بەردەوامبوون و ڕۆیشتنی لە یانە باڤارییەکە ئاشکراکرد.

ئالابا لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا ئیدارەی بایرن سەرکەوتوو نەبوون لە نوێکردنەوەی، بۆ ئەم مەبەستە سێ ئۆفەریان خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن و یاریزانەکە هاوشانی لێپرسراوی کارەکانی سەرجەمیانی ڕەتکردووەتەوە.

لەم بارەیەوە ئۆلیڤەر کان بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” داڤید ماوەی 12 ساڵە لە یانەکەمان یاریدەکات، 10 ساڵی پیشوەربووە، وا دیارە دەیەوێت دووبارە ژیانی وەرزشیی خۆی ڕێکبخاتەوە، ئێمەش پێویستە ڕێزی بڕیارەکەی بگرین”.

ئەفسانەکەی ناسیوناڵ مانشافت ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” لە ئێستادا نازنین چی ڕوودەدات، بەڵام فەرشی سوورمان بۆ داڤید ڕاخستووە و ئەوپەڕی وزەی خۆمان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بەگەڕخستووە، بەڵام یاریزانەکە و پینی زاهاڤی (لێپرسراوی کارەکانی) بەسەر فەرشی سووردا نەڕۆیشتن، ئێمەش بە ناچارییەوە ئەو فەرشەمان پێچایەوە و هەڵمانگرت”.

ئالابای تەمەن 28 ساڵ داوای موچەی خەیاڵی بەبڕی 15 ملیۆن یورۆی ساڵانە کردووە، چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی ئامادەییان دەربڕیوە داواکارییەکانی جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونشنگلادباخ شاختاری تێکشکاند و ئه‌تله‌تیکۆ به‌ یه‌ک خاڵ له‌ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share