کایۆ هەفتەی داهاتوو لە یوڤییە و ئالێگری دەرگای لە پیانیچ داخست

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە گواستنەوەی کایۆ جۆرجی هێرشبەری بەرازیلی یانەی سانتۆس نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەکانی توتۆ سپۆرت و سپۆرت ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، نوێنەری یانەی یوڤانتۆس لە ئەمریکای لاتین لەگەڵ کایۆ جۆرجی هێرشبەری بەرازیلی و ئیدارەی یانەی سانتۆس بەرێكکەوتن گەیشتووە، یاریزانەکە بەبڕی 1.5 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یوڤییەوە دەکات، لە داهاتووشدا یانەی سانتۆس مافی لەسەدا پێنجی فرۆشتنی یاریزانەکە بەدەستدەهێنێت.

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو کایۆ بگاتە شاری تۆرینۆ و پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامبدات.

کایۆ لاوێکی بەهرەداری یانەی سانتۆسە و لەپێگەی هێرشبەر یاریدەکات، تەمەنی 17 ساڵە و لە کۆی 80 یاری 17 گۆڵ و 10 گۆڵی لەگەڵ پێکهاتەی خوار (17) ساڵی بەرازیل تۆمارکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەرگا بەڕووی میرالیم پیانیچی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەدا داخستووە، لە کۆتایی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یوڤی و مۆنزا، ڕایگەیاندووە، ” بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانە قسە دەکەم، گواستنەوەکان ئەوانە، لەڕاستیدا ئارۆن ڕامسی ئەگەر قەناعەت بکات لەبەردەم هێڵی بەرگری یاریبکات، دەبێتە باشترین یاریزان لەو پێگەیەدا، بیرکردنەوە وجموجۆڵەکانی ناوازەن، بەرامبەر مۆنزا باشترین ئاستی پێشکەشکرد، پێموابێت دەتوانێت بەباشترین شێوە ڕۆڵە نوێیەکەی بگێڕێت”.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت ئەم وەڵامەی ڕاهێنەری بیانکۆنێری بە ڕەتکردنەوەی گەڕانەوەی پیانیچ لەقەڵەمداوە، کە ماوەیەکە ئاماژە بە گفتوگۆی نێوانی و ئیدارەی خانمە پیرەکە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەرگای ڕیاڵ بۆ هەمووان کراوەیە تەنها پێنج یاریزان نەبێت

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق زیاتر لە 6.5 ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share