هێرشێكی داعش بۆ سەر پێشمەرگە تێكشكێنرا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گروپێكی چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر میحوەری پێنجی هێزەكانی پێشمەرگە و هێرشەكە تێكشكێندرا، پێشمەرگە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەدا شەهید و برینداری داوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە گروپێكی چەكدارانی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنوری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە.

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردوەتەوە، “هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن”.

دەشڵێت، لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

لای خۆیەوە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ”هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی بەرپەچی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە و تێکیشکاندوون”.

ڕونیشیكردوەتەوە، ”لەکاتی ڕاوەدونانیان ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوەش شەهید و بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن”.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، دواتر زانيارى زياتر لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی پەروەردە: دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان پوخت دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

"كۆرۆنا خۆی پێشخستووە، بەڵام ڕێكارەكان هەر وەك خۆیانن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share