“كۆرۆنا خۆی پێشخستووە، بەڵام ڕێكارەكان هەر وەك خۆیانن”

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕەخنەی لە رێكارەكانی حكومەتی فیدراڵی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ئەندامێكی كۆمسیۆنەكە دەڵێت، ڤایرۆسەكە خۆی پێشخستووە، بەڵام ڕێكارەكان هەر ئەوانەی پێشوون.

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لەو ڕێكارانە گرتووە، كە حكومەتی فیدراڵ گرتونیەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەتایبەت زنجیرەی گۆڕاوی كۆرۆنا هیندییەكە، پێیوایە ئەو ڕێكارانە ناتوانن ڕێگربن لە گەیشتنی كۆرۆنا گۆڕاوەكە بە عێراق.

بەیاتی، ڕێكارەكان بە سادە وەسفدەكات، دەڵێت، “لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی پێشخستووە، بەڵام ئێمە ڕێكارەكانمان هەر وەك خۆیانن”.

بابەتی پێشتر

هێرشێكی داعش بۆ سەر پێشمەرگە تێكشكێنرا

بابەتی دواتر

عێراق.. 12 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share