تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی، دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانمان نیشانەی گرنگی ئەو شوێنانەیە لەلایەن تورکیاوە.

سلێمانی سۆیلۆ لەبارەی پێکدادانەکانیان لەگەڵ پەکەکە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هێرشەکانمان بەردەوامە ناوچەی مەتینا کە بنکەی سەربازیی ئێمەی لێیە ناوچەیەکی گرنگە بەلامانەوە، چونکە ئەو ناوچەیە ڕێڕەوی پەڕینەوەیە بۆ چیای قەندیل، بنکەمان لەو ناوچەیە هەیە و لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە”.

بەر لە ساڵێک بەرپرسێکی باڵای سەربازیی تورکیا ئاشکرایکرد کە سێ بنکەی سەربازییان لە ناوچە سنورییەکانی “باکوری عێراق” دادەمەزرێنن.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای تورکیا ڕۆژانە هێرشێ ئاسمانی و وشکانی بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و هۆکارەکەشی بۆ بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچانە گەڕاندەوە.

ئەم هێرشە سەربازییانەی ئەمدواییەی سوپای تورکیا دوای شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنی پێشووی ئەو وڵاتەیە لە ناوچەکەدا کە 12 سەربازی تورکیای تێدا کوژرا.   

بابەتی پێشتر

بە دروشمی "مەرگ بۆ مەلای ئینگلیزی" داوای دادگاییکردنی حەسەن ڕۆحانی دەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share