سلێمانی.. بەهۆی دەمەقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ کوژرا

شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە نێوان دوو کاسپکاردا، شەڕ دروستبووە و دواتر یەکێک لە شەڕکەرەکان بە چەقۆ هێرشیکردووە و کەسی بەرامبەری کوشتووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕوداوەکە ئاشکرایکرد، ” ڕوداوەکە کاتژمێر 10٠:00 ی شەوی ڕابردوو ڕویدا ئەو دوو کەسە یەکێکیان خاوەنی دوکانێکی ساردەمەنییە و ئەو دیکەیان کافتریای هەبووە، بەهۆی ناکۆکیەکەوە شەڕ لە نێوانیان دروست بووە و خاوەنی کافتریاکە چەقۆی لە خاوەنی ساردەمەنییەکە داوە و بەهۆیەوە توشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە”.

ئەگەرچی چەقۆکە بەر ڕانی خاوەنی ساردەمەنییەکە کەوتووە، بەڵام بەهۆیەوە توشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە و گیانی لە دەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە سەرەڕای ئەوەی هەوڵی خۆشاردنەوەی داوە لە هێزەکانی پۆلیس، بەڵام دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی کەوتنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە و بە پێچەوانەشەوە دەکەونەکار.…
Total
0
Share