هەشت یاریزانی ناودار… خێزانەکانیان دەوڵەمەند بوون و پرۆفیشناڵبوون ژیانی نەگۆڕین

تۆپی پێ بە وەرزشیی هەژاران ناوی دەکردووە و زۆرینەی ناودارانی بوارەکە سەرەتا لە خێزان و گەڕەکە هەژارنشینەکانەوە دەرکەوتوون تا گەیشتون بە ئاستی دەوڵەمەندبوون.

زۆرینەی یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە چاوپێکەوتنەکاندا جەختیان کردۆتەوە، کە ژیانێکی ناجۆریان هەبووە و هەندێکیان بەهۆی هەژارییەوە ناڵاندوویانە، لەنمونەی: نایمار دا سیلڤا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆناڵدۆی دیاردە و زۆرینەی ئەستێرەکانی بەرازیل و ئەلێکسیز سانچێز و چەندینێکی دیکە.

هەژاری بابەتێکی بەستراو نییە بە یاریزانانەوە، بەڵکو سروشتی یارییەکە وایکردووە ڕێژەی هەژاران تیایدا بەرزتر بێت، ئەگەرنا لەجیهانی تۆپی پێدا چەندین یاریزان لە خێزانی دەوڵەمەندەوە پێگەیشتوون و ناویان دەرکردووە، واتا پێویستیان بە یانەکانیان، یاخود موچەی پێدراو نەبووە بۆ گەیشتن بە ژیانی سەرمایەداری.

ئەو یاریزانانەش پێکهاتوون لە:

. ڕیکاردۆ کاکا: ڕیکاردۆ ئیزاکسۆن دۆس سانتۆس لیتی ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی بەرازیل، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە، بۆسکۆ ئیزاکسۆن پێرێرا لیتی باوکی ئەندازیار بووە و دایکیشی مامۆستا بووە، خێزانێکی ئۆرستۆکراتی و دەوڵەمدن بوون، تەنانەت بەرلەوەی کوڕەکەیان بگاتە لوتکەی تۆپی پێ.

. جێرارد پیکێ: خێزانی بەرگریکارەکەی بارسا خێزانێکی دەوڵەمەند بوون، خوانی باوکی یەکێکبووە لە پارێزەرە ناودارەکانی کەتەلۆنیا و لەهەمان کاتدا بازرگان بووە، دایکی “مۆنتسرێر” بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرشلۆنە بووە، ئامادۆر بێرنابیۆی باپیری ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەرشلۆنە بووە. پیکێ هاوسەری شاکیرای گۆرانیبێژی ناوداری کۆڵۆمبیایە و لەئێستادا خاوەنی کۆمپانیای “کۆزمۆس”ی تایبەت بە بوارە تەلەڤیزیۆنیەکانە.

. هوگۆ لۆریس: باوکی بەڕێوەبەری بانک و دایکی پارێزەربووە، لە گەڕەگی دەوڵەمەندەکان لەشاری نیس لە ڕیڤێرای فەرەنسی ژیاون، دایکی پارەی بۆ تەرخانکردووە ڕۆژانە وانەی فێربوونی یاریی تێنسی سەرزەوی بخوێنێت، بەڵام لەکۆتاییدا کوڕە نازدارەکەیان ڕوویکردۆتە تۆپی پێ و لەئێستادا یاریزانێکی ناوداری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییە.

. ئۆلیڤەر بێرهۆف: ئەستێرە دێرینەکەی ئەڵمانیا باوکی “ڕۆڵف بێرهۆف” خاوەنی کۆمپانیای وزە بووە، یاریدەدەری کوڕەکەی بووە بۆ بوون بە یاریزانێکی ناودار و لەوەشدا سەرکەوتوو بووە، بێرهۆف بەدرێسی مەکینەکانی ئەڵمانیا و چەندین یانەی ناوداری وەک هامبۆرگ و بوروسیا مونشنگلادباخ و ئودینێزی و میلان و مۆناکۆ یاریی کردووە.

. ڕۆبن ڤان پێرسی: باوک و دایکی ڤان پێرسی هونەرمەندی ناوداری وڵاتەکەیان بوون، باوکی پەیکەرتاش و دایکی نیگارکێش و دیزاینەری خشڵ و زێڕ بووە، بەهۆی جیابوونەوەی باوانیەوە ژیانێکی سەربەستی بەڕێکردووە و لەهەردوو جەمسەری دایک و باوکیەوە پارەی بۆ تەرخان کراوە، لەم بارەیەوە دەڵێت :” بەهۆی جیابوونەوەی دایک و باوکمەوە ژیانێکی سەربەستم بە دەوڵەمەندی بەڕێکرد تا بوومە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ”.

. ماریۆ گۆتزە: ئەستێرەکەی ئەڵمانیا کە تۆمارکەری تاکە گۆڵی فاینەڵی مۆندیالی ٢٠١٠ بوو، کوڕی پڕۆفیسۆر یۆرگن گۆتزەیە کە سەرۆکی زانکۆی دۆرتمۆندی تەکنەلۆجییە، خاوەنی سەروەتێکی زۆرن و هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وابووە پارە و ماڵ و موڵکی باوکی یاریزانەکە کاریگەری لەسەر ژیانی و یاریکردنی کوڕەکەی بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند هەبووە.

. ئەندریا پێرلۆ: باوکی مایسترۆ خاوەنی کۆمپانیای ئاسن و پۆڵا بووە لە بریشیا، لە منداڵیەوە پشکی لە کۆمپانیاکانی باوکی هەیە و لەڕووی داراییەوە خێزانەکەی بە دەوڵەمەندترین هەژمار دەکرێن لەنێو سەرجەم ناودارانی بواری تۆپی پێ لە ئیتاڵیا.

. جیانلوکا ڤیالی: هێرشبەرەکەی پێشووی سامپدۆریا بە منداڵی لەگەڵ باوانی و چوار خوشک و برای لە کاستێللۆ دی بیلگوێسۆ لە کریمۆنا ژیاوە، باوکی بەڕەچەڵەک دەوڵەند بووە و سەرمایەی باپیرانی بۆ ماوەتەوە و ملیۆنێرێکی ناوداری ئیتاڵیایە، بەهۆیەوە کوڕەکەشی ژیانێکی تێروتەسەل ژیاوە و هەرگیز پێویستی بە پارە و موچەی یانەکانی نەبووە بۆ گەیشتن بە پلەو پایەی بەرز.

بابەتی پێشتر

پێش چاڤی حەوت ڕاهێنەر گەڕانەوە بۆ یانەکانی پێشوویان، ئایا سەرکەوتوو بوون؟

بابەتی دواتر

یۆرگن کلۆپ... ئەو کەسە لادێیەی خەونی دەبینی ببێتە پزیشک و لە جیهانی ڕاهێناندا خۆی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێنیس ڕۆدمان.. لە چیرۆکی سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆناوە بۆ هاوڕێیەتی دیکتاتۆری کۆریا و سێ جار شکانی چووکی

دێنیس ڕۆدمان، ناوێکی زەنگۆڵەداری بواری باسکەی ئەمریکا و پڕۆفیشناڵێکی سەرکێشە، ڕەنگە زۆرینەی هەوادارانی وەرزش ناوی ئەم ئەستێرەیەیان بیستبێت،…
Total
0
Share