ئەمشەو دوو ڕوبەڕووبوونەوەی نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو دوو ڕوبەڕووبوونەوەی گرنگی قۆناغی نیوەی کۆتایی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو، پێنجشەممە کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان دوو ڕوبەڕووبوونەوەی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێن.

لە یەکەمیاندا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری ڕۆمای ئیتاڵی دەکات، سۆڵشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی فیڵ جۆنز و ئانتۆنی مارتیال بێبەشدەبێت، لە بەرانبەردا پاولۆ فۆنسیکای ڕاهێنەری جێلاڕۆسی بەهەمان هۆکار (پێکان) سوود لە تواناکانی ڕیکاردۆ کالفۆری و مانچینی و پیدرۆ و زانیۆلۆ وەرناگرێت.

لە ڕوبەڕووبوونەوەی دووەمدا یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای “لا سیرامیکا” میوانداری ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات.

لەم یارییە بەهێزەشدا بەهۆی پێکانەوە ڤیسێنتی ئیبۆرا لە ڕیزی ژێرئاوگەڕە زەردەکان، هەروەها داڤید لویز لە ئارسیناڵ بەشداریناکەن، گومانیش لە بەشداریکردنی ئۆبامیانگ و کیران تێرنی و ئالیکساندەر لاکازێت دەکرێت.

 پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یونایتد و ڕۆما

یونایتد: دی خیا، بیساکا، لیندلۆف، ماگوایەر، لوک شاو، ماکتۆمینای، فرێد، ڕاشفۆرد، فێرناندێز، پۆگبا، گرینوود

ڕۆما: لۆپێز، ئیبانێز، کریستانتی، سماڵینگ، سپینازۆلا، ڤیریتاوت، ڤیلار، کارسدرۆپ، پیلیگرینی، میختاریان، دزیکۆ

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی مانچستەر یونایتد و ڕۆما

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڤیاڕیاڵ و ئارسیناڵ

ڤیاڕیاڵ: ئاسینخۆ، فۆیز، ئالبیۆل، پاو تۆرێس، پیدرازا، چوکوێزی، پاریخۆ، کاپۆیی، تریگویرۆس، کارلۆس باکا، جێرارد مۆرینۆ

ئارسیناڵ: لینۆ، کیران تێرنی، پابلۆ ماری، هۆڵدینگ، بێلیرین، شاکا، پارتێ، ئۆبامیانگ، ئیمیلی سمیز ڕوویی، ساکا، لاکازێت

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڤیاڕیاڵ و ئارسیناڵ
بابەتی پێشتر

دادگای ڕەسافە: ئەوانەی لەسەر ڕووداوەكەی ئیبن خەتیب فەرمانیان بۆ دەرچووە، دەستگیركراون

بابەتی دواتر

هەولێر.. تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مێسی بە چی گەیشتووە؟

لیۆنێل مێسی چاوەڕێی هەنگاوەکانی بەرشلۆنە دەکات بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا. گرێبەستی فەرمی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر مێزی…
زیاتر ببینە

پیلێ نەخۆشخانەی جێهێشت

پیلێ، گەورهەری تۆپی پێی جیهان و وڵاتی بەرازیل، نەخۆشخانەی جێهێشت پاش ئەوەی پزیشكەكان پێیانڕاگەیاند كە كێشەكانی كۆتاییهاتووە. دوو…
Total
0
Share