خلێفی توڕە بووە.. پاریس بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت

ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان پاش كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ هێرشی كردۆتە سەر ناوبژیوان.

خلێفی پێیوایە ناوبژیوان هەڵەی كردووە لە هەژماركردنی گۆڵی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید و دیمەنەكەی بنزیمە و دۆناڕۆمای لە ڤارەوە سەیر نەكردۆتەوە.

خلێفی پاش یارییەكە چووەتە ژووری ناوبژیوانەكان و هێرشی توندی كردونەتە سەر.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، دەستەی ناوبژیوانی لە ڕاپۆرتەكەیاندا باسیان لەو دۆخە كردووە كە بەسەریاندا هاتووە.

هەروەها چەند گرتە ڤیدیۆییەك ڕەوانەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا كراوە كە تیایدا خلێفی ڕووبەڕووی ناوبژیوانان بووەتەوە.

هەر دوای یارییەكە خلێفی خاوەنی پاریس زۆر لە یاریزانەكان توڕە بووە و هەڕەشەی دەركردنی هەندێكیانی كردووە.

ئەمە جگە لەوەی بەنیازە دەستبەرداری ماوریسۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر ببێت و لە جێگەكەی كەسێكی تر دیاریی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share