نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری لە زیادبوونی هێرشەكانی داعش لە سوریا دەدات و دەشڵێت، 12 ملیۆن هاوڵاتیی سوری لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
گیر بیدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش هێرشەكانی لە ناوەڕاست و باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە زیادكردووە.
بیدرسۆن لەمیانەی وتارێكدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتیشی، پێویستە هاوكاریی مرۆیی بگەیەندرێتە سەرجەم ناوچەكان لە سوریا. نیگەرانی خۆیشی نیشاندا لەبارەی “كەڵەكەبوونی قەیرانی ئابوری، كە لە سایەیدا زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتی سوری لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین”.
داواشی لە لایەنەكانی ناو وڵاتەكە كرد كە دەستگیركراو و ڕفێندراوان ئازادبكەن.