هەسەدە دەیەوێت كامپی هۆل لە “شانە نوستووەكانی داعش” پاك بكاتەوە

هەسەدە دەستی بە هەڵمەتێكی ئەمنی كردووە، بۆ دەستگیركردنی شانە نوستووەكانی داعش لە كامپی هۆل.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار، هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” هەڵمەتێكی ئەمنییان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی شانە نوستووەكانی داعش لەنێو كامپی هۆل.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاژانسەكەی وتووە، “لەو هەڵمەتەی هەسەدەدا، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە، زیاتر لە 30 ژن و پیاو دەستگیركراون”.

بەرپرسانی هەسەدە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان ڕاگەیاندووە، “ئەو هەڵمەتە دژ بە توندڕەوەكانی نێو كامپەكە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە”.

زیاتر بخوێنەرەوە.. كامپی هۆل.. “منداڵدانی بەرهەمهێنانی نەوەیەكی نوێی داعش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
Total
0
Share