عێراق.. 1200 كەس لەماوەی دوو ساڵدا بوونەتە قوربانی كردەوە تیرۆرستییەكان

“ستراتیژی نێودەوڵەتی بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر باس لە چوار بنەمای سەرەكی دەكات وەك بنەڕەتی لەناوبردنی تیرۆر”

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی هەردوو ساڵی 2019 و 2020دا، 1200 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی كردەوە “تیرۆرستییەكان”.

عەلی بەیانی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، تیرۆر جارێكی دیكە لەو پارێزگایانە سەریهەڵداوەتەوە كە پێشتر لەلایەن گروپە توندڕەوەكانەوە كرابووە ئامانج.

وتیشی، “ژمارەی ساڵانەی قوربانییان بەهۆی تیرۆرەوە 600 كەس تێدەپەڕێنێت، بەجۆرێك 4-5%ی مردن لە عێراق بەهۆی كردەوە تیرۆرستییەكانەوەیە، ئەم ڕێژەیەش بەرزە و پێویستی بە چارەسەری ڕاستەقینە هەیە”.

بەیاتی ئاماژەشی بەپێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینەی ڕیشەكێشكردنی تیرۆر كردەوە، كە پشت بە ڕێوشوێنە نێودەوڵەتییەكان ببەستێت لەگەڵ گۆڕینی ستراتیژی پەیڕەوكراوی ئێستا.

“ستراتیژی نێودەوڵەتی بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر باس لە چوار بنەمای سەرەكی دەكات وەك بنەڕەتی لەناوبردنی تیرۆر ئەوانیش بریتین لە، چارەسەركردنی ئەو دۆخانەی هاوكارن بۆ بڵاوبوونەوەی، ڕێگری لە یاخیبوون و ڕیشەكێشكردنی، بونیادنانی تواناكانی دەوڵەت و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ” وەك ئەوەی ئەندامەكەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژەی پێدا.

دوپاتیشیكردەوە، زامنكردنی ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا، دوو بنەمای سەرەكین بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، بەڵام بەشێكی كەمی ئەم بڕگانە لە عێراق جێبەجێكراون، سەرەڕای ئەوەی زەرەرمەندترین وڵاتی تیرۆرە و ئەو پارانەی لەم بوارەدا خەرجكراون زۆرە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و پرۆگرام پوختدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: 12 ملیۆن هاوڵاتیی سوری لەژێر هێڵی هەژارییەوەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
Total
0
Share