كازمی بانگهێشتی میری قەتەر دەكات بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی بەغداد

سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی میری قەتەر دەكات تا به‌شداربێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتان كه‌ بڕیاره‌ له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ شەممە قاسم ئه‌عره‌جی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.

ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش، گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی فه‌رمی كازمیه‌ به‌ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌میری ته‌قه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتان بێت كه‌ له ‌به‌غداد ئه‌نجامده‌درێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئه‌عره‌جی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

پێشتریش، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی ئێران و توركیای كرد، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بون له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی بەغداد.

بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغداد ئەنجامبدرێت و بەرپرس و سەرۆكانی ئەو وڵاتانەش بەشداریی تێدابكەن.

بابەتی پێشتر

گروپە چەکدارییەکان دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیردەکەن و باجیان لێوەردەگرن

بابەتی دواتر

پارتی داوایەك ئاڕاستەی ڕەوتی سەدر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share