چوار ملیار دیناری دیكەی “دزیی سەدە” گەڕێندرایەوە

دەستەی دەستپاكی گەڕاندنەوەی چوار ملیار دیناری دیكەی “دزیی سەدە” رادەگەیەنێت.

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق گەڕاندنەوەی چوار ملیار دیناری پارە دزراوەكانی بارمتەی باجی راگەیاند.

وتیشی، “گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلار لە ویلایەتە یەكگرتووەكانیشەوە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەبێت”.

لەماوەی رابردوودا دوو جار گەڕاندنەوەی پارەی دزیی سەدە راگەیەندران و بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سودانی لە 11ی كانونی یەكەمی رابردوو، تا ئەو كاتە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینار گەڕێندراوەتەوە.

كۆی پارە براوەكانی دۆسیەكە 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیۆن دۆلار)ە و بەمەش هێشتا بڕێكی زۆری بە نادیاری و نەگەڕاوەیی ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هازارد قەناعەتی بە ئەنچیلۆتی کردووە

بابەتی دواتر

ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوین ببێتە یەک وڵات چی روودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share