ئەمشەو یاری لوتکەی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

ئەمشەو پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی دەکات

ئەمشەو، چوارشەممە دووەمین ڕووبەڕوبوونەوەی (چوون) قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.

کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دی فرانس میوانداری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات، لەم یارییەدا گومان لە بەشداریکردنی کیلیان مباپێی هێرشبەر و مارکینیۆسی بەرگریکاری پاریس دەکرێت، لە بەرامبەردا لە پێکهاتەی سیتی بە تەواوی یاریزانانیانەوە ئامادەدەبێت.

گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی هەوڵدەدات بە تێپەڕاندنی پاریس بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەی یاری کۆتایی ئەنجامبدات، لە بەرامبەردا ماوریسیۆ پۆچتینۆ لەهەمان بارودۆخدایە، سەرەڕای ئەوەی هەردوو ڕاهێنەر لەگەڵ یانەکانی پێشوویان بە یاری کۆتایی گەیشتوون و تەنانەت گواردیۆلا نازناوەکەشی بەدەستهێناوە.

ڕوبەڕوبوونەوەکە بە گرانبەهاترینی مێژووی تۆپی پێ ناودەبرێت لەڕووی نرخەوە (نرخی پێکهاتەکان)، نێوەندی ڕێژەی تەمەنی یاریزانانی سیتیزن 27.2 ساڵە و نێوەندی ڕێژەی تەمەنی یاریزانانی پاریس دەگاتە 28.6 ساڵ.

بەخوێندنەوەی میدیاکانی ئەوروپا، سیتی گواردیۆلا و پاریسی پۆچتینۆ هەردووکیان بە پلانی (4-3-3) ڕوبەڕوی یەکدی دەبنەوە.

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی مان سیتی

ئیدێرسۆن، کانسێلۆ، ڕوبین دیاس، جۆن ستۆنز، کایڵ واڵکەر، ئیلکای گۆندوگان، ڕۆدری، بێرناردۆ سیلڤا، فیڵ فۆدین، دی برۆین، مەحریز

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی پاریس

ناڤاس، فلۆرێنزی، مارکینیۆس، کیمبێمپی، دیالو، ئیدریسا گایێ، پاریدێس، ڤێراتی، دی ماریا، مباپێ، نێیمار

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاری نێوان مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان
بابەتی پێشتر

عێراق چاوی لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكانە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

بانکی خوێنی هەڵەبجە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بەرامبەر بە پێدانی خوێن ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share