ناسڕ خلێفی لێدانێکی دیکەی ئاراستەی بەرشلۆنە کرد

بەهۆی جامی خوان گامپەرەوە مشتومڕ لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕۆما دروست بووە.

بڕیار بوو ڕێکەوتی شەشی ئابی 2022 (حەوت ڕۆژی دیکە)، یانەی بەرشلۆنە لە جامی خوان گامپەر وەک میوانی شەرەفی پێشوازی لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بکات، بەڵام یانەی میوان “ڕۆما” بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کشایەوە.

ئیدارەی بارسا ستافی یاسایی ڕاسپاردووە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات، چونکە پێیان وایە بەهۆی فرۆشتنی بەشێکی زۆری بلیتی یارییەکەوە دووچاری کێشەی دارایی دەبن.

“کۆرێری دێلۆ سپۆرت” نووسیویەتی، هۆکاری کشانەوەی ڕۆما، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانە کە لە ئێستادا سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپایە.

خلێفی داوای لە خێزانی فرێدکینی خاوەنی ڕۆما کردووە لە خوان گامپەر بکشێنەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس یانەکانی خولی سوپەری ئەوروپان و تاوەکو ئێستا لە بیرۆکەکەی سازکردنی خولەکە پەشیمان نەبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی واژووكردنی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ دیاریكرا

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكان بازاڕی چەكفرۆشان-یان لە هەولێر داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share