لیڤەرپوڵ نیشانەی لە ئەستێرەیەکی ڕیاڵ گرتووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ، خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید پیشانداوە.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، جگە لە یانەی ئارسیناڵ، ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ خواستی لەسەر گواستنەوەی لوکا یوڤیچ-ی سڕبی نیشانداوە.

یاریزانەکە لە ساڵی 2019 بەبڕی 63 ملیۆن یورۆ لە یانەی فرانکفۆرتەوە پەیوەندیی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکیی یانەی شاهانە پێگەیەک مسۆگەربکات، ئەوەش بووەتە هۆکارێک بۆ دابەزینی ئاستی و دوورخستنەوەی سەرنجی میدیاکان لەسەری، تەنانەت نرخی گواستنەوەی لە 63 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 20 ملیۆن کەمیکردووە.

هێرشبەرە 23 ساڵەکە لە ماوەی چەند وەرزێکدا تەنها سێ گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس تۆمارکردووە، بەڵام یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ پلانی داڕشتووە وەک جێگرەوەی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ گرنگی و چانسی زیاتری پێبدات.

بابەتی پێشتر

مێسی دۆسیەی بەرشلۆنەی هەڵدایەوە: دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە، بەڵام..

بابەتی دواتر

پاریس تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ڕامۆس دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share