وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبووەوە

مەسرور بارزانی و محەمەد جەواد زەریف

پاش گەیشتنی بە هەولێر، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك و جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكومەت، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش. هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابوری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.

ئاماژەشدەدات، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی 15 جار دزیكردن لە ماركێتێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ناتوانین بەتەواوی حەشدی شەعبی لە هێرشەکانی سەر هەولێر تۆمەتبار بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی رابردووی شەقامی سالم دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ تۆمەتباری‌ رووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.…
Total
0
Share