وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

بڕیارە محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممە 26ی نیسان وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

 شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ترسی لە كۆرۆنا هیندییەكە هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 19 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share