وەزارەتی تەندروستی: 19 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 969 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، “159 کەس لە هەولێر، 389 کەس لە سلێمانی، 355 کەس لە دهۆک، 24 لە هەڵەبجە، لە گەرمیان 39 کەس و لە ڕاپەڕین سێ کەس تووشی کۆرۆنا بوون”.

هەر بەپێی ئامارەکە ژمارەی گیانلەدەستدان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر حەوت کەس، سلێمانی دوو کەس، دهۆک پێنج کەس، لە هەڵەبجە کەسێک و لە گەرمیان چوار کەس بوون.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 148 هەزار و 109 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 124 هەزار و 628 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 989 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
Total
0
Share