وێنە.. پێدانی تابلۆ بە سیستمی نوێ بۆ تاکسی و پاس لە هەولێر دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی کرێ (تاکسی و پاس) دەستیپێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوی فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ یەکەم پاس لەهەولێر تابلۆی تازەی بۆ بەسترا و لە ئەمڕۆوە ئەو سیستمە بۆ ئۆتۆمبێلی کرێ جێبەجێدەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر بە دوو قۆناغی جیا پێدانی سیستمی نوێی تابلۆیان بۆ جێبەجێکرا و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس…
Total
0
Share