شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ترسی لە كۆرۆنا هیندییەكە هەیە

شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە ئەگەری هاتنەناوەوەی كۆرۆنای هیندی بۆ وڵاتەكە، دەڵێت، ئەو زنجیرەی ڤایرۆسە مەترسیدارترینە و ئەگەر بێتە عێراقەوە، شەپۆلێكی كوشندە ڕوو لە وڵاتەكە دەكات.

جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “كۆرۆنای هیندی لەئێستادا مەترسیدارترینیانە، بەوپێیەی توانای بڵاوبوونەوەكەی 40 جار لە زنجیرەی یەكەمی كۆرۆنا زیاترە، هەروەها كوشندەترە و تەواوی جەستەی مرۆڤ لە تەواوی تەمەنە جیاوازەكان دەگرێتەوە”.

بڕیاردەری شانەی قەیرانەكانی نوێنەران هۆشداریی ئەوەشیداوە، ئەگەر زۆرە ئەو زنجیرەیەی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبێتەوە، بۆیە داوا لە حكومەت و وەزارەتی تەندروستی دەكات ڕێكاری پێشوەختی توند بگرنەبەر و ڕێگە نەدرێت بۆ ماوەی یەك مانگ هاوڵاتیانی هیندستان و ئەو وڵاتانەی دیكە، كە ئەو جۆرەی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبوەتەوە، سەردانی عیراق بكەن.

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان خۆی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی ئامادە دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share